تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشار گیانی کۆڵبەرێکی دیکەی ستاند. قوربانیی ئەمجارەی سیاسەتی کوردکوژیی کۆماری ئیسلامی لاوێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی حاسڵ بادبارین بوو کە لە ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەری دەکرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژیش، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پۆلێک کۆڵبەریان لە سنووری شاری چاڵدێران دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بێهزاد خەلیلی حەیدەرانلوو”، و “جەعفەر دەلایی میلان”، بە توندی بریندار بوون. شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە، ١٠ی گەلاوێژیش، “سوڵێمان بادۆشێوە”، خێزاندار و خەڵکت گوندی “دەرگە”ی سەڵماس درایە بەر دەستریژ و گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 58 کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی رێژیم و 23 کەسیان بەو هۆیە گیانیان لە دەست داوە و 35 کەسیشان بریندار بوون.کۆڵبەرێکی دیکە لە پیرانشار کوژرا
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،