ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 سێپتەمبر ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکە لە پیرانشار کوژرا

تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشار گیانی کۆڵبەرێکی دیکەی ستاند.

قوربانیی ئەمجارەی سیاسەتی کوردکوژیی کۆماری ئیسلامی لاوێکی تەمەن 18 ساڵ بەناوی حاسڵ بادبەرین بوو کە لە ناوچە سنوورییەکان کۆڵبەری دەکرد.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی چاونیوز لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 57 کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر تەقەی هێزەکانی رێژیم و 22 کەسیان بەو هۆیە گیانیان لە دەست داوە و 35 کەسیشان بریندار بوون.

 

کۆمێنتی خۆت لەسەر ئەو بابەتە بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code