ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان 8 کەس و لە شاری شنۆ دوو کەسیان دەسبەسەر کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “چاونیوز” ڕۆژی شه‌ممه، 13ی گه‌لاوێژ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ هه‌ڵی کوتاوه‌ته شوێنی کاری کورش عه‌زیزی که ته‌عمیرگای تراکتۆری بووه و ناوبراویان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه.
هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له په‌لامارێکی دیکه له‌و شاره‌دا له گوندی تاچیناوێ که‌سێکیان به ناوی یوسف ئه‌حمه‌دی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه.
وه‌ک ده‌گوترێ ئه‌و دوو که‌سه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونیان به حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئه‌منیه‌تی دژ به ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر کراون و تا ئێستا شوێنی گیران و به‌ندکرانیان ناڕوونه.
هاوکات لە ناوچەی مەریوانیش ٨ کەس لە لایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەرکران و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتن و، تاوانی دەسبەسەرکردنیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نیە.
شووناسی دەسبەسەرکراوەکانی مەریوانیش بریتین لە: محەممەد ئێرانخا، محەممەد حوسێنی، محەممەد مەمملەکەتی، عوسمان دڵاوێز، محەممەد کەریمی، محەممەد پەرتەوی، سەیوان و پەیمان شاکریان.
وەک لە دەگوترێ ئەو 8 کەسەش بە تۆمەتی لایەنگریی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون.