سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەڵماس و چاڵدران بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری چاڵدێرانیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بێهزاد خەلیلی حەیدەرانلوو”، و “جەعفەر دەلایی میلان”، بە توندی بریندار بوون
وەک دەگوترێ جەعفەر دەلایی میلان بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری تەورێز ڕاگوێزرا و بێهزاد خەلیلی حەیدەرانلووش بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگوێزرایەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری ماکۆ.
برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە لە چاڵدران لە حاڵێک دایە شەوی چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە، ١٠ی گەلاوێژ، سوڵێمان بادۆشێوە، خێزاندار و خەڵکت گوندی “دەرگە”ی سەڵماس لە نیزیک گوندی “شناتاڵ” لەگەڵ پۆلێک کۆڵبەری دیکە دراونەتە بەر دەستریژ و ناوبراو بەم هۆیە گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 57 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو 57 کەسە 22 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 35 کەسیشان بریندار بوون.