به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی جێگیر له سنووره‌كان كۆڵبه‌رێك كۆژرا و چوار کۆڵبەری دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی شەممە، 6ی گه‌لاوێژ له نزیك پایه‌گای سه‌قه‌ری سنووری چۆمان- پیرانشار هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر و كاسبكاری كورد كرد كه له ئاكامدا كه‌سێك به ناوی سه‌ید كامیل خه‌ڵكی پیرانشار كوژرا و 2 كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی عه‌زیر شۆخەڵان و سه‌لاح شێخ محه‌ممه‌دی به سه‌ختی بریندار بوون و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی یوسف خه‌ڵكی شیناوێی خانێ ده‌سبه‌سه‌ر كرا و زیاتر له 50 سه‌ر ئه‌سپی ئه‌و كۆڵبه‌ر و كاسبكاران كوژران و باره‌كانیان به تاڵان برد.
لە درێژەی تەقە کردن لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو 2 کۆڵبەری دیكه‌ی کورد به ناوه‌كانی “کۆسەرەت مامەند” تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”ی سەردەشت و حوسێن” تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی “گەرەدەنە” خەڵکی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار کران.