۱۴ی پوشپەڕی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ناڕوونیی چاره‌نووسی ۱۳ ده‌سبه‌سه‌رکراو له‌ سنه، مه‌ریوان، سه‌قز و بۆکان‌

له‌ یه‌ک حه‌وتوو‌ی ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ شاری سنه‌ شه‌ش که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه‌. له‌ شاره‌کانی سه‌قز و بۆکانیش ده‌سبه‌سه‌رکردنی چالاکانی کورد به‌رده‌وامه‌.
به‌پێی ڕاپورتی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ۲۸ی پووشپه‌ر ۱۹۹۷ خاتوو سه‌یران ئارامش له‌ گه‌ڕه‌کی ۳۵ی سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی ناایار گوازڕایه‌وه.‌
خاتوو سه‌یران ئارامش خه‌ڵکی گه‌وره‌دێی حوسێن‌ئابادی باشوری سنه‌یه‌ و بۆ چاوپێکه‌وتنی یه‌کێک له‌ ئاشناکانی چوبووه‌ گه‌ڕه‌کی ۳۵ی سنه‌ و به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوونی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیراوه‌.
له‌ هه‌واڵێکی دیکه‌دا و هه‌ر له‌ سنه‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و‌به‌ر مه‌ئمووره‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات که‌سێکیان به‌ ناوی میلاد ساعیدپه‌نا ته‌مه‌ن ۲۲ساڵه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کردووه و هاوکات ئه‌و هێزانه‌ که‌سێک به‌ ناوی عه‌لی ئه‌ڵڵاویسی خه‌ڵکی ئاوای کوڕکوڕه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌ڵواتاوا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌که‌ن. ناوبڕاو له‌دایکبووی ی ۱۳۵۲هه‌تاوییه‌ ساڵی ۱۳۸۲به‌ تۆمه‌تی هاوکاریکردنی یه‌کێک له‌ حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی چه‌ند مانگ ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو.
هه‌ر له‌ درێژه‌ی ڕه‌وتی گرتنی چالاکانی کورد ڕۆژی یه‌ک‌شه‌ممه‌ ۲۴ی پووشپه‌ڕیش سێ که‌س به‌ ناوه‌کانی سیروان ئه‌رغه‌وانی، ته‌مه‌ن ۲۶ساڵ،‌ کوڕی خوداکه‌رم، ئه‌میر ڕه‌زایی، ته‌مه‌ن ۲۵ساڵ‌، کوڕی جه‌میل و فه‌رزاد سادقی، ته‌مه‌ن ۳۴ ساڵ و‌ کوڕی حه‌بیب، خه‌ڵکی ئاوای ته‌نگیسه‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ ته‌له‌فوون بانگ کراون و ده‌موده‌ست ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ڕۆژی چواشه‌ممه‌ ۲۷ی پووشپه‌ڕیش هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ شاری سه‌قز، سه‌عدوون خه‌لیلی کوڕی به‌هائه‌دینیان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نه‌زانراو گواسته‌وه‌. سه‌عدوون خه‌لیلی له‌ گه‌ڕه‌کی که‌ریم‌ئاوای سه‌قز له‌ ماڵی باوکی به‌تومه‌تی ڕێکڵام بۆ حیزبه ‌کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌.‌
له‌هه‌والێکی دیکه‌دا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆکان شه‌هرام سه‌یدزاده‌ و که‌ریم سه‌یدزاده (باوکی شه‌هرام)یان بانگ کردووه‌ و ‌دوای چه‌ند سه‌عات لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ریان کردوون. له‌ مه‌ریوانیش ڕۆژی ۲۲ی پووشپه‌ڕ ئیداره‌ی ئیتلاعات چالاکێکی کرێکاریی ئه‌و شاره‌ی به‌ ناوی په‌یمان عه‌بدی ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنچشه‌ممه‌ ۲۱ی پووشپه‌ڕیش ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری میاندواو چه‌ند که‌سی خه‌ڵکی گوێکجه‌لییان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه‌ که‌ ناوه‌کانیان بریتین له‌ : جه‌ماڵ خۆریانی، کاوه‌ خزری، ئاکام خزری (ته‌مه‌ن ۱۰ساڵ)‌ و کامیل خزری.
شایانی باسه‌ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبیکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیراون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code