ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کچانی شیناوێی پیرانشار لەبەردەم دامەزراوەی سەرۆك كۆماری لە تاران كۆبوونەوە.
ئەوان لەژێر درووشمی (ئێمە کچانی شیناوێ، دەرمان و چارەسەری پزیشکی بە مافی خۆمان دەزانین) ناڕەزایەتیی خۆیان سەبارەت بە پشتگوێخرانیان لەلایەن دەوڵەتەوە دەربڕی.
كچانی سووتای گوندی شیناوێی پیرانشار دوای ئەوەی كە كاربەدەستان هیچ ئاوڕێکیان لێ نەدانەوە، چوونە تاران و ئێستا حەوتوویەکە لە تارانن، بەڵام وەزیری بێهداشت و وەزیری پەروەردە و ڕاهێنان، ئامادە نەبوون بیانبینن.
ئەو کچانە کە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی پۆلەکەیان گڕی گرت و سووتان لەساڵی ١٣٩١-ەوە تا ئەمرۆ 6 ساڵ تێدەپەڕێ بەڵام ڕەوەندی چارەسەریان بێ‌ئاکام بووە. لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەی “ئینقلابی ئیسلامی” شیناوێ ٢٤ قوتابی تووشی سووتان بوون بەڵام ڕێژەی سووتانی ١٣ کچیان کاریگەرتر بوو.
پێشتر حوسێن ئه‌حمه‌دی نیاز، پارێزه‌ری قوتابیانی شێناوێ سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و كچانه و تێچووی ده‌رمانی شكایه‌تیان كردبوو كه ماوه‌ی 7 ساڵه له ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی كچانی شیناوێ تێپه‌ڕ ده‌بێ و زیاتر له 300 جار نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه و ئێستا بۆ چاره‌سه‌ریی پزیشكی پێویستیان به ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه كه قه‌رابوو بۆ وڵاتی ئه‌مریكا بنێردرین به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هه‌ر جارێ به بیانوویه‌ك ئه‌و سه‌فه‌ره وه‌دوا ده‌خرێ.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،