ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

ئیقباڵ مورادی لە پێنجوێن تێرۆر کرا

ئیقباڵ مورادی، چالاکی سیاسیی کورد و باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە ئیعدام “زانیار مرادی”  لەشاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان تێرۆر کرا.

تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی بەرەبەیانی چوارشەممە، 27ی پووشپەڕ لە نزیک چەمی پێنجوێن دۆزراوەتەوە. وەک دەگوترێ تەرمی ناوبراو جێگای حەوت فیشەکی پێوە دیارە.

ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسیی پێشوو و چالاکی بواری مافی مرۆڤ، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە “زانیار مورادی” و مامی “لوقمان مورادی” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە سێدارە بوو کە لە تەمەنی لاوەتییەوە بەشداریی بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کردوە.

ئیقباڵ مورادی پێشتریش لە ساڵی ۱۳۸۷ لە نیزیک شاری پێنجوێن کرایە ئامانجی کردەوی تیرۆریستی و باش بریندار بوون و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن رزگاری بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code