هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم 7 كه‌سیان له شاره‌كانی مه‌ریوان، ورمێ، كرماشان، پاوه و مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه‌سێك به ناوی سه‌رهات خه‌لیزاده خه‌ڵكی ناوچه‌ی برادۆستی ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر كردووه و بۆ شوێنێكی ناڕوونیان گواستووه‌ته‌وه.
ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات دوو جار له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه داوای لێده‌كرێ خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعات بناسێنێ، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان ناداته‌وه و، پاشان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو به بێ مۆڵه‌تی قانوونی ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و، تا ئێستاش چاره‌نووسی ناڕوونه.
هاوكات له شاری كرماشان، چالاكێكی مه‌ده‌نی و له یارمه‌تیده‌رانی بوومه‌له‌رزه‌ی كرماشان به ناوی سام عه‌باسی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ئەو شاره به هۆی ڕه‌خنه‌گرتن له پێڕانه‌گه‌یشتن به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی كرماشان و، لێستاندنه‌وه‌ی كانێكسه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و، بۆ شوێنێكی نادیار ده‌گوازرێته‌وه.
له هه‌مان ڕۆژدا سۆران ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی شاری پاوه كه پێشتر له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرابوو و پاش بانگكرانی ڕه‌وانه‌ی گرتنگه‌كانی ڕێژیم كرا.
هەروەها دوو برا به ناوه‌كانی عه‌زیز و ئامانج ڕه‌شیدی ته‌مه‌ن 27 و 29 ساڵه خه‌ڵكی شاری بۆكان پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له هه‌رێمی كوردستان به بێ مۆڵه‌تی قانوونی به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی له ماڵی باوكیان ده‌سبه‌سه‌ركران و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری مه‌ریوان 3 كه‌سیان به ناوه‌كانی وریا فه‌ره‌جی و هوشیار كه‌سرایی خه‌ڵكی ئاوایی “نێ”ی مه‌ریوان و، هه‌روه‌ها عه‌تا فه‌تاحی‌یش خه‌ڵكی ئاوایی سه‌ردوش به هۆكاری ناڕوون ده‌سبه‌سه‌ر كراون و، تا ئێستا شوێنی ڕاگرتنیان ڕوونه نه‌بووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به پێی ڕاپۆرتی هێرانا كه‌سێك به ناوی عه‌بدولواحید ئه‌مین پوور خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتن و، هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ر كرانی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. ناوبراو پێشتر له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگ كرابوو و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكرابوو.