له ئاکامی تێکهه‌ڵچوونی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له سنووری پیرانشار، دوو که‌س له هێزه‌کانی دوژمن کوژران و بریندار بوون. له‌و ڕووداوه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌کیش شه‌هید بوو.
بە پێی ڕاگەیاندراوی حدکا له‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا که شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌کشه‌ممه، 4ی پووشپه‌ڕ ڕووی داوه، پێشمه‌رگه‌یه‌کیان به‌ناوی سامان حه‌سه‌نپوور، ناسرا به سامان شێوەسەڵی شەهید بووە. “ئیلنا”، هه‌واڵده‌ریی کاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وێڕای باس له‌و تێکهه‌ڵچوونه ڕایگه‌یاندوه که سه‌روان محەممەد هاشمی له‌و لێکدانه‌دا کوژراوه و سەربازێکیش به ناوی که‌سرا عه‌بدولعه‌لیزاده بریندار بووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به شه‌هیدبوونی سامان شیوه‌سه‌ڵی له‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌سوکاری و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌کا و خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.