ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی ناچار بە بەجێهێشتنی وڵات کرا

مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی، کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانپەروەری شاری بانە کە لەو ماوەیەدا زۆر بو توندی کەوتبووە ژێر فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بە ناچار وڵاتی بە جێهشت.

مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی پێشنوێژ و مامۆستای ئایینیی گوندی کەوپێچ بوو کە بە وتار و هەڵوێستە تایبەتییەکانی لەسەر پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژ لە کوردستان ببووە هۆی تووڕەیی کاربەدەستانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان. ناوبراو لەو ماویەدا دووجار بانگ کرایە دادگای ڕوحانییەت لە هەمەدان و سەبارەت بە هەڵسوکەوت و هەڵوێستە نیشتمانییەکانی خرایە ژێر فشارەوە.

مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی چ سەبارەت بە دۆخی نالەباری کۆڵبەران و سیاسەتی کوشتاری کاسبکارانی کورد و چ لە مانگرتنە 26 ڕۆژییەکەی خەڵکی شاری بانە لە هەمبەر داخستنی دەروازە سنوورییەکان لە ڕیزی پێشەوەی خەڵکەکە بوو، ئەوەش نابراوی کردبووە خۆشەویست و جێی متمانەی زیاتری خەڵک، هاوکات ناوەندە ئەمنیەتییەکانی لە ناوبراو تووڕە کردبوو.

مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی لە هەموو ئەو قەیران و کێشانەدا کە لە سۆنگەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ خەڵکی بانە و ناوچە ساز دەبوو، تریبوونی مزگەوتی دەکردە شوێنی داکۆکی لە مافەکانی خەڵک و  لەقاودانی ئەو سیاسەتە دژی گەلییانەی ڕێژیم و لەو ڕێگەیەوە خەڵکی ڕێنوێنی دەکرد؛ بەڵام دواجار لەبەر زیاتربوونی فشارەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان ناچار بوو وڵات جێبهێڵێ.

شایانی باسە کە لە ساڵدا دەیان تێکۆشەر و خەباتکار و کەسانی بە هەڵوێست لە ئێران لە ژێر فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا بە ناچار وڵات جێ دەهێڵن و لە دەرەوەی ئێران درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆیان دەدەن.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code