وه‌لایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به شێوه‌ی ڕه‌سمی كشانه‌وه‌ی خۆی له شورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یاند.
مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پرێس كۆنفرانسێكدا وێڕای ئاماژه به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له شورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی گوتی: شورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كان هه‌ڵوێست ناگرێ.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: شورای مافی مرۆڤ له بواری جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه له پێشێلكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مافی مرۆڤن و ڕێز له مافی مرۆڤ ناگرن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، نیكی هێلی، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: ئه‌و بڕیاره له‌ناكاو به ساده‌یی نه‌دراوه. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ترامپه‌وه پێ‌داگر بووین كه ئه‌و ڕێكخراوه كه‌موكۆڕی زۆری هه‌یه و ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئا‌نتۆنیۆ گۆترێش، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: زۆر به‌داخم بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له‌و ڕێكخراوه هاته‌ده‌رێ.
هه‌روه‌ها زه‌ید ڕه‌عد حوسێن، كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌بوو ئه‌مریكا له‌و ڕێكخراوه بێته ده‌رێ و باشتر وابوو كه ئه‌و وڵاته زیاتر له جاران داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكا.
فێدریكا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی ئورووپاش له هه‌مبه‌ر كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له شورای مافی مرۆڤ بێده‌نگ نه‌بووه و ده‌ڵێ: كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕۆڵی وڵاته‌كه‌ی دێموكراسی له ئاستی جیهاندا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
شورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2006 دامه‌زرا. ده‌وڵه‌تی بووش ئه‌ندامه‌تیی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی قه‌بوڵ نه‌كرد و پاشان ده‌وڵه‌تی باراك ئۆباما به ڕه‌سمی بوو به ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه شورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 47 وڵاتی جیهان پێكهاتووه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،