کۆمیسیۆنی پزیشکی ڕێگریی له ناردنی کچانی شیناوا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات کردوه.
حوسین ئه‌حمه‌دی‌نیاز، پارێزه‌ری کچه سووتاوه‌کانی قوتابخانه‌ی شیناوای پیرانشار ڕایگه‌یاند ناردنی ئه‌و کچانه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی پزیشکییه‌وه ڕه‌دکراوه‌ته‌وه و شێوه‌ی پیڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی ئه‌و کچانه جێی شه‌رمه‌زارییه.
کوبوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی کچانی شیناوا ڕۆژی سێشه‌ممه 29ی جۆزه‌ردان به‌به‌شداریی پزیشکانی پسپۆڕ، قوتابیان و دایک و باوکیان و هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌که‌یان له‌تاران به‌رێوه‌چوو.
ڕۆژی 15ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1391 له قوتابخانه‌ی کچانی شیناوا له پیرانشار سۆبه‌ی نه‌وتیی یه‌کێک له پۆله‌کان ئاوری گرت و له‌و ڕووداوه‌دا 29 قوتابی سووتان و دوو له‌وان گیانیان له‌ده‌ست دا، و قامکه‌کانی سێ که‌س له‌وان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌کانیان و سه‌رکه‌وتوونه‌بوونی نه‌شته‌رگه‌ریی لکاندنه‌وه بردرانه‌وه.
ئه‌حمه‌دی نیاز دوای کوتایی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی پزیشکی ڕایگه‌یاند که ناردنی ئه‌و کچه زامدارانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات زه‌حمه‌ته و هۆکاری دژایه‌تیی بڕیاری کۆمیسیۆنی پزیشکیی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه که ئه‌وان ڕایان وایه له نێوخۆی وڵات ده‌ره‌تانی ده‌رمان و چاره‌سه‌رییان هه‌یه.
ئه‌و پارێزه‌ره کورده گوتی ڕه‌وتی ده‌رمانی ئه‌و کچانه 15 ساڵ ده‌خایه‌نێ و به‌مجۆره ئه‌وان هه‌موو منداڵی و لاوه‌تێی خۆیان له کیس ده‌چێ.
حوسین ئه‌حمه‌دنیاز داوای له حه‌سه‌ن قازی‌زاده، وه‌زیری ته‌ندروستی کرد به‌پێی ئه‌و به‌لێنییه‌ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1396 بۆ ناردنی کچانی شیناوێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی دابوو، جێبه‌جێی بکا.