4 كه‌س له لایه‌ن دادگای ئینقلاب له شاری سه‌قز له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی پێشوویان بانگ كران و چالاكێكی مافی مرۆڤیش دادگایی كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ی كوردستان، عه‌لی حوسێنی چالاكی سێنفیی مامۆستایان، سلێمان عه‌بدی، مامۆستا، محه‌ممه‌د عابێدی مامۆستای هونه‌ر و لوقمان قوڕه‌یشی چالاكانی مه‌ده‌نی له لایه‌ن دادگای ئینقلاب له شاری سه‌قز بانگ كرا.
بانگكرانی ئه‌و 4 كه‌سه له پێونده‌ی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ندی پێشوویان بووه كه نه‌ورۆزی ساڵی ڕابردوو به‌شداریی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزیان كردبوو، به پێی نووسراوه‌ی دادگا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌بێ خۆیان به دادگای ئینقلاب له سه‌قز بناسێنن.
به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆ له ئاوایی ئایچیی سه‌ر به شاری سه‌قز له ساڵی 1396، لانیكه‌م 11 كه‌س بانگ كران و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكراوه ه ته‌نانه‌ت ده‌سبه‌سه‌ریش كراون.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی موکریان بڵاوی کردووتەوە کە بەختیار خۆشناو، چالاکی مافی مرۆڤ و هەواڵنێری موکریان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردان، لە لقی ١٠١ی دادگای جەزایی گشتیی شاری سەقز دادگایی کرا.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: “دادگایی‌کردنی ئەو چالاکە مافی مرۆییە کوردە لەگەڵ بڕیاری دادگا بۆ حەوتووی داهاتوو دوا خرا.
ئەو چالاکەی مافی مرۆڤ، ٤ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگویزرا و ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی ١٣٧ میلیۆن تمەنی لە زیندانی شاری سەقز ئازاد کرا.
پووشپەڕی ساڵی ٩٦، بەختیار خۆشناو بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی وڵات” لە دادگای سەقز دادگایی کرابوو.