ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16 ئاگۆست ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 3 کۆلبەر لە شارەکانی پیرانشار، سەردەشت و پاوە کوژران

کوژرانی کۆڵبەرانی کورد به‌ ته‌قه‌ی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژه‌ی هه‌یه و له‌ ڕۆژانی کۆتایی حه‌وتووی ڕابردوودا بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سێ که‌سی دی.

ڕۆژی هەینی، 18ی جۆزەردان کۆڵبەرێکی ته‌مه‌ن 47ساڵ بەناوی سه‌بوور قادری خەڵکی ئاوایی نەجار سەر بە شاری پاوە له‌ ئاکامی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کان و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی دوای ڕۆژێک گیانی لەدەست ‌دا، نابراو که‌وتبووه‌ بۆسه‌ی هێزەکانی هەنگی سنووری و  ڕێگای چڕگەن وشاخاویی بۆگەرانەوە هەڵبژارد و لە بەرزایەکان بەربۆوە و بە هۆیی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی پێنچ شەممە 17ی جۆزەردانیش هێزەکانی هەنگی سەرسنوور لە پایەگای که‌پڕانی سەردەشت لە نیزیک ئاوای مەلا شێخ، تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامی ئە ودەستڕێژه‌ کۆڵبەرێک بە ناوی ” ئەسکەندەر. ف”کوڕی حمزە گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە بەرەبەیانی هه‌مان ڕۆژ هێزەکانی هەنگی سنووری لە ناوچەی “مێرگە چەکۆ”ی پیرانشار له‌ نێزیک ئاوایی زێوکە و ماشکان تەقەیان لە کۆمەڵیک کۆڵبەر کرد و  لە ئاکامدا کۆڵبرێک بە ناوی ئەسعەد حەسەن‌زادە، کوڕی خەلیل کوژرا.

جێ‌ئاماژەیە لە مانگی بانەمەڕی ئەوساڵدا لانیکه‌م 11کۆڵبەر لە ناوچەسنوورییه‌کان به‌ر ده‌سترێژی هێزه‌ چه‌کداره‌کان که‌وتوون کە سێ کەس لەوان کوژراون و 8 کەسیش بریندار بوون.

کۆمێنتی خۆت لەسەر ئەو بابەتە بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code