ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16 ئاگۆست ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

تەرمی لاوێکی کورد ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا

لاوێکی دیکەی کورد بەناوی ڕەحمان قوربانی خەڵکی پیرانشار لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکان گیانی لە دەست‌دا.
بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان رۆژی ١٦ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی تەرمی ڕەحمان قربانی کە لە گرتووخانەی ناوەندێکی ئەمنیەتی لە شاری “خۆی” گیانی لە دەست دابوو ، ڕادەستی بنەمالەکەی کرا، کە چەند رۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا بوو.
شیاوی باسە لە مەودای زەمانی ٢٤ کاتژمێر هاووڵاتییەکی دیکە، خەڵکی ئەهواز بەناوی حاتەم مەرمەزی بەهەمان شێوە گیانی لە دەست داوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ٩٦ بەملاوە تا ئێستا نیزیک بە ٣٠ کەس لە گرتووخانەکانی ئێران بە هۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لێی ئەستێندراوە.

کۆمێنتی خۆت لەسەر ئەو بابەتە بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code