ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

محەممەد نوریزاد لە ناوچەی لەیلاخ دەسبەسەر کرا

بە پێی هەواڵێک کە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٨ی جۆزەردان محەممەد نوریزاد ڕەخنەگری ڕێژیم و چالاکی سیاسی دوای سەردانی بنەماڵەی ڕامین حسێن پەناهی لە ئاوایی قوریچیای شاری دێولان و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیویەک لەو بارەوە، لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی پارێزگای سنەوە دەسبەسەر کراوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەو پێوەندییەدا زانیاریی زیاتر لە بەردەست‌دا نیە.
جێی ئاماژەیە ماوەیەکە چالاکانی مەدەنی وسیاسی بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە بنەماڵەی بەندیی سیاسیی کورد ڕامین حسێن‌پەناهی کە سزای ئێعدام بۆ بڕاوەتەوە، سەردانی ئەو بنەماڵە دەکەن و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامن.
شیاوی باسە محەممەد نوریزاد ڕووژنامەنووس و دەرهێنەری ئێرانی چەند ساڵێکە بووتە ڕەخنەگری جیدی ڕێژیم و بە ڕاشکاوی ڕەخنە لە بەرپرسانی پلە بەرزی ڕێژیم دەگرێ و لە زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەکانیان پشتیوانی دەکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code