تازه‌لاوێک له بانه گیانی لێ ئه‌ستیندرا.
ئازاد خالیدی، لاوێکی خه‌ڵکی بانه شه‌وی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه، 7ی جۆزه‌ردان به هۆی ده‌ستڕێژی که‌س یان که‌سانێکی نه‌ناسراو گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری “چاونیوز”، ئازاد خالیدی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزیی پاژینی شاری بانه بووه و مردنه‌که‌ی به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله گومانی بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی دروست کردوه.
شایانی باسه که تا ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌واڵه ته‌رمی ناوبراو له‌لایه‌ن پزیشکی قانوونی و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌کراوه.