ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دووکەس لە جوانرۆ و گیڵانی ڕۆژاوا بە تومەتی سیاسی دەسبەسەرکران

دوو کەس لە شارەکانی جوانرۆ و گیلانی غەرب بە تومەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپورتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ‌ڕۆژی دووشەممە 31ی بانەمەڕ هێزە ئەمنیەتییەکان کەسێکیان بە ناوی “عوسمان جەلالی” خەڵکی جوانرۆ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست. بەپێی بەدواداچوونی بنەماڵەی جەلالی بۆ  ئیدارەی ئیتلاعات زاندراوە کە نابراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی گیراوە و لە یەکێک لە گڕتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بەند کراوە.

بنەماڵەی عوسمان جەلالی دەڵێن کوڕەکەیان چەند ساڵ لەوە پێش چەند مانگێک ئەندامی یەکێک لە حیزبەکوردییەکان بووە، و دوای گەڕانەوە بۆ زێدی خۆی لە بواری سیاسیدا چالاکی نەبووە.

هاوکات لەگەڵ ئەوە هەواڵە لە شاری گیلانیڕۆژاواش  میهدی ئیمام‌عەباسی بە تومەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکوردییەکان دەسبەرسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code