۴ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گواستنه‌وه‌ی زیندانییه‌کی سیاسی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ

ڕۆژی شه‌ممه‌، ۲۹ی بانه‌مه‌ڕ زه‌که‌ریا ته‌ها بۆ کێشانی یه‌ک ساڵ زیندانیی به‌سه‌رداسه‌پاوی به‌ڕێی زیندانی ناوه‌ندیی شنۆ کرا.

زه‌که‌ریا ته‌ها ڕۆژی ۲۶ی پووشپه‌ڕی ساڵی ۱۳۹۵ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌کانی ئیتلاعاتی شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر و تۆمه‌تی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی نه‌یاری کۆماری ئیسلامیی درایه‌ پاڵ. ناوبراو دوای تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ و دوای سێ مانگ ده‌سبه‌سه‌رکران له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات تا کاتی دادگایی و یه‌کلابوونه‌وه‌ی حوکمه‌که‌ی به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا.

زه‌که‌ریا ته‌ها دواجار له‌ دادگای شۆڕشی شاری ورمێ سزای ساڵیک زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پا. ناوبراو له‌ هه‌موو ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکران و دادگاییکردنیدا له‌ مافی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش کرابوو.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code