لە درێژەی ڕوادوونانی کاسبکارانی کورد لە سەرسنوور، ئەمڕۆ هێزە چەکدارانی کۆماری ئیسلامی بە پێشلکردنی سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، پایگاکانی ئەو رێژیمە لە کۆڵانە ڕەشکان و دۆڵەمەیدانی پیرانشار پەلاماری کاسبکارانی کورد دەدەن و لە ئاکامی ئەو ڕووداوە، دوو کاسبکاری کورد تا ئێستا گیانیان لە دەستداوە.
پاشنێوەڕۆی ئەمـرۆ یەکەشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕ لە درێژەی هێرش و ڕوادوونانی کەسبکاران و کۆڵبەرانی کوردی سەر سنوور، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران سەرەرۆییانە هێرش دەکەنە سەر کۆمەڵێک کاسبکار و دوای بزاندنی زیاتر لە دە کیلۆمیتر لە خاکی هەرێمی کوردستان تەقە لە کاسبکاران و کاروانچییانی کورد دەکەن و لە ئەنجامی ئەو پەلامارە کەسێک بەناوی “مەیسەم عمویی” خەڵکی ورمێ بریندار دەبێ و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەیەک لە شاری سۆران(لە هەرێمی کوردستان) لەوێدا گیانی لە دەستداوە، هەروەها بە پێی زانیارییەکان کاسبکارێکی دیکەش بە تەقەی هێزە چەکدارەکان کوژراوە، کە تائێستا شووناسی بۆ “کوردستان وکورد” روون نەبووتەوە.
شیاوی باسە لەو هێرش و پەلامارەدا زیاتر لە ١٥٠ باری کۆلبەران بە دەستی هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمەوە تاڵان کراون و، خەسارێکی زۆریان بە کاسبکارانی کورد گەیاندووە.