ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24 سێپتەمبر ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ پۆلێک کۆڵبه‌ر له‌ نه‌وسوود

پۆلێک له‌ کۆڵبه‌رانی شارۆچکه‌‌ی‌ نه‌وسوود سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ڕێژیمه‌وه‌ که‌وتنه‌ به‌رده‌ستڕێژ و له‌ ئاکامدا یه‌ک له‌وان بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ 25ی بانه‌مه‌ڕ له‌ ئاوای “هانی گه‌رمه‌ڵه”‌ له‌ گه‌وره‌‌دێی سیروان سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی نه‌وسوود پۆلێک له‌ کۆڵبه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ که‌وتنه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی سپای پاسداران و له‌و ڕووداوه‌دا کۆڵبه‌رێک به‌ ناوی مسته‌فا حاجی بریندار بوو. ناوبراو دواتر بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی به‌ڕێی یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی پارێزگای سنه‌ کرا و وه‌ک باس ده‌کرێ‌ بارودۆخی ناله‌باره‌ و  گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌ .

ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆ له‌ مسته‌فا حاجی له‌ کاتێک دایه‌ که‌ ڕۆژی 17ی بانه‌مه‌ڕیش ده‌سته‌یه‌ک له‌ کۆڵبه‌رانی ناوچه‌ی سنووریی سه‌رده‌شت که‌وتنه‌ به‌ر هێرشی هێزه‌کانی ڕێژیم له‌و ناوچه‌یه‌ و له‌ ئاکامی ئه‌و ڕادوونانه‌ یه‌ک له‌وان به‌ ناوی ناسر نه‌وجه‌وان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ لکه‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار بوو. پێش ئه‌و ڕووداوه‌ش له‌ 15ی بانه‌مه‌ڕدا کۆڵبه‌رێک له‌ پیرانشار به‌ ناوی ڕه‌حمان ته‌فاخر، ته‌مه‌ن 45 ساڵ له‌ کوێستانه‌کانی کانی خودا به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هیزه‌کانی ڕێژیم به‌رکه‌وت و  به‌ توندی بریندار بوو.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

کۆمێنتی خۆت لەسەر ئەو بابەتە بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code