ئەمڕۆ ڕێکەوتی 26 مای ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکردنی چوارکەسی بنەماڵەی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کرماشان

چوارکەس لە ئەندامانی بنەماڵەی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی داڵاهوو جوانمێری لە شاری داڵاهووی کرماشان  دەسبەسەر کراون.

بە پێی  هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ١ی بانەمەڕ کەماڵ جوانمێری خەڵکی گوندی “جوانمێر” سەربە ناوچەی قەڵخانی شاری داڵاهوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  دەسبەسەرکراوە.

هەروەها چەند رۆژدواتر واتە ٤ی بانەمەڕ سێ کەسی دیکە لەو بنەماڵە بە ناوەکانی ئیرەج جوانمێری و تووران جوانمێری و ئیلهام جوانمێری  لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەرپێڵی‌زەها،  دەسبەسەر کراون و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە  لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست‌دا نیە.

شیاوی باسە کەماڵ جوانمێری بە تاوانی ئەوەی وێنەی برا پێشمەرگەکەی لە مۆبایڵەکەی دا بووە، دەسبەسەر کراوەو دوابەدوای ئەویش دایک و باوک و خوشکێکی دەستگیر دەکرێن و گوشاریان بۆ ئەوەیە کوڕەکەیان کە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانە واز لە پێشمەرگایەتی بهێنێ.

جێی‌ئاماژەیە “داڵاهوو جوانمێری” ئێستا لە نیو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ‌دایە.

کۆمێنتی خۆت لەسەر ئەو بابەتە بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code