ئەمڕۆ ڕێکەوتی 23 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

پێداگری له‌سه‌ر حوكمی 5 ساڵ‌ زیندانیی‌ نووسه‌رێکی کورد

حوكمی‌ به‌ندكرانی‌ شاعیر و ڕه‌خنه‌گرێكی‌ كورد له‌ شاری‌ ئیلام له‌ لایه‌ن دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ ته‌ئید كرایه‌وه‌ و ناوبراو به‌ تۆمه‌تی‌ بێڕێزیكردن به‌ پیرۆزییه‌كان تاوانبار كراوه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، حوكمی‌ ٥ ساڵی‌ زیندانی‌كردنی‌ محه‌ممه‌د عه‌لی محه‌ممه‌دی‌ كه‌ ڕژی‌ ٨ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ ساڵی‌ پێشوو پاش خوێندنه‌وه‌ی‌ شێعرێكی‌ ته‌نز له‌ كاتی‌ هه‌ڵبژاردندا له‌ شاری‌ ئیلام ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو ، له‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و حوكمه‌ی‌ وه‌ك خۆی په‌سند كرایه‌وه‌.

حوكمی‌ ناوبراو 3 ساڵ زیندانی به‌ شێوه‌ی‌ هه‌ڵپه‌ساردن و 2 ساڵیش ته‌عزیرییه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێش ده‌ركردنی‌ ئه‌و حوكمه‌ له‌ لایه‌ن دادگای سه‌ره‌تاییه‌وه‌ سپای‌ پاسداران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ناوبراو بێتاوانه‌ و ئازاد كراوه‌.

به‌ڵام له‌ دادگا به‌ تۆمه‌تی‌ بێڕێزی كردن به‌ پیرۆزییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكراوه‌.

شایانی‌ باسه‌ ناوبراو ساڵی‌ ١٣٤٧ له‌ ئه‌یوانی‌ غه‌رب له‌ دایك بووه‌ و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شێعر و ئه‌ده‌بی ئه‌و شاره‌یه‌ و كارناسیی باڵای‌ شیمیی ته‌واو كردووه‌ و هه‌روه‌ها مامۆستای‌ شیمی له‌ ناوه‌ندی‌ پێش زانكۆی ئه‌و شاره‌ و هه‌روه‌ها شاعێر و له‌ چالاكانی‌ بواری‌ ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تی‌ كه‌ڵهوری‌ شاری‌ ئه‌یوانه‌.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code