ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19 ئاگۆست ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

زیندانییەکی کورد دوای نزیک به ٥ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی ناڕوونه

کەسێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەریوان کە نزیک بە ١٥٠ ڕۆژ لە دەسبەسەر کردنی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە تێدەپەڕێ، بەڵام چارەنووسی هێشتا ناڕوونە.

“تەحسین دادڕەس″، بەندکراوی کورد خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی شاری مەریوان، کە ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٦، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنەدا چارەنووسی ناڕوونە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی دادڕەس ڕایگەیاندوه‌ “تەحسین دادڕەس لە ماوەی کە دەسبەسەر کرانیدا، ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەیەوە و تەنانەت ئیزنی گرتنی پارێزەریشیان پێی نەداوە.

سەرەڕای چەند جار بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو زیندانییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر چەشنە زانیارییەک خۆیان بواردووە”.

شایانی باسە ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کرا.

کۆمێنتی خۆت لەسەر ئەو بابەتە بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code