ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

به‌رده‌وامیی مانگرتن به‌ندكراوێك و، ئازادكرانی‌ گومانلێكراوێك پاش دادگایی‌كردن

ڕامین ڕه‌زایی زیاتر له‌ یه‌ك حه‌وتوویه‌ مانی‌ له‌ خواردن گرتووه‌ و نه‌جیبه‌ ساڵحزاده‌ پاش دادگایی كردن ئازاد كرا.
به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، ڕامین ڕه‌زایی، به‌ندكراوی‌ كورد به‌ ناوی‌ ڕامین ڕه‌زایی كوڕی‌ عه‌لی ته‌مه‌نی‌ ٤٣ ساڵ له‌ زیندانی‌ سه‌قز به‌ هۆی‌ پێنه‌دانی‌ مه‌ره‌خه‌سی مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و قه‌راربوو به‌ بارمته‌ مه‌ره‌خه‌سی پێبدرێ. ناوبراو زیاتر له‌ یه‌ك حه‌وتوویه‌ له‌ زیندانی‌ سه‌قز مانی‌ له‌ خواردن گرتووه‌ و كاربه‌ده‌ستانی‌ پێوه‌ندیدار داوای‌ دانانی‌ بارمته‌ی‌ قورسیان لێكردووه‌.
كه‌سێك له‌ نزیكانی‌ ناوبراو ڕایگه‌یاند كه‌ ناوبراو به‌ تۆمه‌تی‌ دزی‌ ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌ و حوكمی‌٥ساڵ زیندانی‌ پێدراوه‌ و پێشتر قه‌راربوو به‌ دانانی‌ بارمته‌ی‌ 100 میلیۆن تمه‌نی‌ ئازاد بكرێ به‌ڵان پاشان قازی‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی‌ بارمته‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر قورس كردو بۆ ٢٠٠ میلیۆن تمه‌ن به‌رز كرایه‌وه‌ و ئێستا توانای‌ دابین كردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی‌ نیه‌ و هه‌ر بۆیه‌ له‌ زیندانی‌ به‌ نیشانه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ حه‌وتوویه‌كه‌ مانی‌ له‌ خواردن گرتووه‌ و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ وه‌ڵامێكی‌ ده‌ڵخۆشكه‌ریان پێنه‌داوه‌ته‌وه‌ و له‌ مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌شه‌.
هه‌ر له‌ پێوه‌نددا و له‌ شاری‌ سه‌قز نه‌جیبه‌ ساڵحزاده‌ هاوسه‌ری‌ مه‌حمود ساڵحی‌ و له‌ چالاكانی‌ ناسراوی‌ كرێكاری كه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ پروپاگه‌نده‌ی‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو پاش دادگاییكردن له‌ لایه‌ن لقی 1ی‌ دادگا ئینقلاب نه‌یانتوانی هیچی‌ سزا و حوكمێكی‌ به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و له‌ ئاكامدا ئازاد كرا.
ناوبراو ڕۆژی‌ 1ی‌ ڕێبه‌ندانی‌ ساڵی‌ پێشوو له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا بانگی‌ لقی ٣ی‌ دادگوسته‌ریی شاری‌ سه‌قز كرا و ڕۆژی‌ ١٦ ڕه‌شه‌ممه‌ دووباره‌ له‌ لایه‌ن لقی 1ی‌ دادگای‌ ئینقلاب بانگ كرایه‌وه‌ و ماوه‌ی‌ ماوه‌ی‌ نیو كاتژمێر دادگایی كرا و ناوبراو وێڕای‌ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ دادگا گوتی‌ ئه‌گه‌ر به‌رگریی كردن له‌ هاوسه‌ره‌كه‌م تاوان بێ ئه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌كم نیه‌.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code