ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

بەشێک لە نوێنەرانی کورد لە مەجلیس بە نیسبەت داخستنی سنوورەکان وەدەنگ هاتن

دوای تێپەڕینی نیزیک بە حەوت‌ رۆژ   لە داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکانی نیوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆتە هۆی مانگرتن و داخرانی دووکان و بازاڕەکانی چەند شار لە کوردستان ، دەس‌ئاخر  نوێنەرانی کورد لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامیی ئێران لەژێر گوشارو دەنگدانەوەی میدیایی ئەو مانگرتنانە ، ئەوانیش بێدەنگیان شکاند و،  ڕووبە سەرۆک‌کۆمار و شوڕای ئاسایشی نیشتمانی  نامەیەکیان بڵاو کردەوە.
لە بەشێک کە نامەی نوێنەرانی کورد هاتووە، کە داخستنی سنوورەکان بۆتە هۆی مانگرتن و تووڕەیی خەڵکی بێدەرەتان و کەم‌داهاتی  کورد و دەستیان داوەتە مانگرتن،  هەر بۆیە پێویستە دەوڵەت بەنیسبەتی ڕەوشی خراپی ئابووریی ناوچە سنوورییەکان کە هەموو کاتێک زیانیان لێکەوتووە لەمە زیاتر خەمسارد نەبێ و لە زووترین کات سنوورە داخراوەکان بکرێنەوە.
نوێنەرانی مەجلیس لە نامەکەیان‌دا  سەبارەت بە بۆشایی نێوان دەوڵەت و، خەڵکی کورد هوشدارییان داوە و،  مانگرتنەکانیان بە خاڵێکی ئەمنیەتی لە قەڵەم‌داوە.
شیاوی باسە لە حەوتووی ڕابردوودا  لە هەمبەر داخستنی سنوورەکان ، بەشێکی بەرچاوە لە  دووکانداران و کاسبکارانی شارە سنوورییەکان دەستیان داوەتە مانگرتن و داواکاری کردنەوەی سنوورەکان و کەمکردنەوەی نرخی گۆمرکی سەر کەلوپەلەکانن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code