ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

چوار ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری دیواندەرە کوژراون

لە شاری دیواندەرە چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بەهۆی کێشەی خێزانی لەلایەن چەکدارێکی ڕێژیم کە زاوایان بووە، کوژراون.

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە شاری دیواندەرە لەلایەن کەسێک بەناوی ڕەسووڵ فیکرەت دراونەتە بەر دەستڕێژ و لە جێدا گیانیان لە دەست داوە.

محەممەد سەلیم، خیزانی، کچ و خیزان و کوڕی بکوژەکە، لەو ڕووداوەدا بوونەتە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکان ڕەسووڵ فکرت ئەندامی سپای پاسدارانە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە ئەو جینایەتەی کردوە و  بە چەکی “کلاشینکۆف” تەقەی لەو بنەماڵەیە کردووە، کە خێزان و کچ و کوڕێکی خۆیشی تێدا بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code