ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەری دیکە لە سەر سنوور

کوژران و بریندار بوونی چەند کۆڵبەرێکی بێ‌تاوانی دیکە،  بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

دوو کۆڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم کوژران و بریندار بوون.

رۆژی هەینی، ٦ی ڕەشەممە  کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی سولیمان ڕۆسته‌می خەڵکی گوندی “بنێوخەڵێف”ی سەربە شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە کاتێکدا لە پشتی ئەو گوندە بۆ بژیوی ژیانی خۆی و خێزانی، خەریکی کۆڵبەری بوو، که‌وته‌ بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی رێژیم و لە ئاکامدا گیانی لەدەست‌دەدا.

ناوبرا خاوەنی ژن و سێ منداڵە.

له‌ ڕووداوێکی دیکه‌دا کۆڵبه‌رێکی دیکە به‌ناوی خالید ئەحمەدیان، کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی دێگورجێی سەر بە شاری شنۆ لە سنوورەکانی زێوکە و کۆنەلاجانی سەر بە شاری پیرانشار بە تەقەی راستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی رێژیم  بریندار بوو.

ئه‌و که‌ باوکی دوو منداڵه‌ هەر دوو چاوه‌کانی لە دەست داوه‌.
زانیارییەکان باس لەوەدەکەن کە دوابەدوای کوشتنی کۆڵبەریک بە تەقەی ڕاستەوخۆ، خەڵکی گوندەکانی نزیک بەو رووداوە لە ناوچەی سەردەشت هێرشیان کردوە سەر پایگای سەرسنوور و لە ئاکام‌دا ئامۆزای ناوبراویش لە گەڵ دووکەسی دیکە بەناوەکانی “عەبباس رۆستەمی و سەلاح ئیبراهیم زادە، بە توندی بریندار کراون.

جێی باسه‌ دوای گیانلەدەست دانی ٥ کۆڵبەر لە زستانی ئەمساڵ بەهۆی که‌وتنه‌ ژێر ڕنوو کە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بەشێک لە بەرپرسانی باڵای نیزام بڕیاریان دا کە لە زۆترین کات گرفتی کۆڵبەران چارەسەر بکرێ، بەڵام ئەوەی هیچ گۆڕانی بەسەر نەهاتووە سیاسەتی هێزە چەکدارەکانی سەرسنوورە کە لەژێر چاودیری وفەرمانی سپای پاسداران بەرێوە دەچن

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code