ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

په‌روه‌نده‌ی ٤٣ هاووڵاتیی خۆپیشانده‌ری خەڵکی کرماشان به‌ڕێی دادگا کرا

په‌روه‌نده‌ی ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی شاری کرماشان کە لە ناڕەزیەتییە خەڵکییەکانی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیی و ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون، ڕەوانەی دادگا کرا.

هەواڵدەریی”میزان” لە زاری دۆزگەری گشتی و ئینقلابی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەووەتەوە، سزانامەی ٤٣ هاووڵاتیی ناڕزای لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەو پاڕێزگایە، ڕەوانەی دادگا کراوە و ئەوان لە ژێر کاریگەریی فەزای مەجازی هاتوونەتە شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

محەممەد حوسێن سادقی لەو بارەیەوە دەڵێت: “بڕیاری کۆتایی و سزانامەی ٤٣ کەس کە هۆکاری ئاژانەوەنانەوە لە شەقامەکان لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بوونە، بڕدراوەتەوە و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگا کراوە”.

ئەو بەرپرسە قەزاییە هەروەها ئاماژەی بە خەسارەتی ئەو ناڕەزایەتیه دەبڕینانه کردووە و ڕاگەیاندووە: “ڕووداوێکی تاڵ بوو کە خەسارەتگەلێکی لە سەر کۆمەڵگا بە جێ‌هێشت”.

ناوبراوە هەروەها دەڵێت: “بەشێک لە ناڕەزایەتییەکان لە بەستێنی وەدینەهاتنی داواکارییەکانی خەڵک لە بواری ئابووری بووە، بەڵام بە خێرایی بۆ لای بنەماشکێنی چوو، کە بە هەوڵی دەزگایی قەزایی هێزە و ئەمنییەتییەکان کونتڕۆڵ کرا”.

ڕۆژی هەینی ٨ی بەفرانبار، کۆبوونەوە ناڕەزایەتی لە شاری کرماشان سەبارەت بە “گرانی و دۆخی نالەباری ژیان و گوزەران” بەڕێوەچوو و هاووڵاتییانی ناڕازیی لە گۆڕەپانی ئازادی و دەورووبەری شەقامی مودەڕس لە شاری کرماشان بە دروشمی”زیندانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێن” و ” ملت گدایی می‌کند آقا خدایی می‌کند” گوتەوە و هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی ژمارەی هاووڵاتییانی ناڕازیی شاری کرماشانیان بە ٣٠٠ کەس خەڵماند.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code