ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

خۆکوژیی لاوێکی سەردەشت

لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆکاری نادیار خۆی کوشت.

ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوە، لاوێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “میلاد خوجەستە” تەمەن ٢٦ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئه‌و لاوه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

خۆکوژی لە کوردستان دیاردەیەکی خەفەتباری دیکەیە کە بەهۆی بێمافی و هەروەها پەراوێزخرانی کوردستان لەلایەن حکومەتەوە خەسارەکانی لەچاو ناوچەکانی دیکەی ئێران گەلێ زیاترە. ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە له‌ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم 90 کەس له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه‌، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه. لەو 90 کەسە 57 کەسیان پیاو و 43 کەسیان ژن بوون و که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی 18 ساڵ و به‌ ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن 60 ساڵ بووه‌.

ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوە زەمەنییە دوو هیندەی قوربانیانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code