چوار کەسیکی خەڵکی شاری سەقز و ناوچەی سەرئاوڵەی پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین و کەرەسته بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق کوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی هه‌ینی، 3ی خاکه‌لێوه که‌سێک بە ناوی مەنسوور مورادی تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی “ئیسحاق‌ئاوای” سەر بە شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکان، هەر دوو لاقی پەڕی.
له‌و ڕووداوه‌دا مەنسوور مورادی هەر دوو لاقی لە دەست داوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراوە.
لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، بە هۆی دەستکاری کردنی چاشنیی خۆمپارە لە ناوچەی “بانکۆڵ”ی “سەرئاوڵەی” پارێزگای ئیلام ٣ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک بوونە قوربانی.
“شوکروڵڵا ڕەحیمی” تەمەن ٤٤ ساڵ، “عەلی‌ڕەزا ڕەحیم” کوڕی شوکروڵڵا تەمەن ١٠ ساڵ و خێزانی شوکروڵڵا تەمەن ٢٥ ساڵ قوربانییانی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه بوون و له‌و ڕووداوه‌دا باوک و کوڕ گیانیان لە دەست داوە.
کوژران و برینداربوونی چوار که‌س له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له حاڵێک دایه که ژمارەی قوربانیانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووش لانیکەم 46 کەس بووە. وردەکارییەکان دەڵێن لەو 46 کەسە 38 کەسیان بریندار و نقوستان بوون و 8 کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی هه‌واڵده‌رییه ڕه‌سمییه‌کان خۆ له بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده زیاتره که ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،