شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی، 3ی خاکه‌لێوه ماوه‌ی ئه‌رک و مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران بۆ ساڵێک درێژ کرده‌وه.
ته‌نیا حه‌وت وڵاتی برۆندی، چین، کووبا، عێڕاق، قرقیزستان، پاکستان و ڤێنێزۆلا ده‌نگی “به‌ڵێ”یان به درێژکردنه‌وه‌ی مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی شوڕای مافی مرۆڤ له ئێران نه‌دا. ئه‌وه بۆ هه‌شته‌مین جاره ماوه‌ی مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری شوڕای مافی مرۆڤ بۆ کاروباری ئێران نوێ ده‌بێته‌وه و ڕوون نیه که دوای ئاسمه جه‌هانگیر که له‌م دواییانه‌دا کۆچی دوایی کرد کێ جێگه‌ی ئه‌و ده‌گرێته‌وه.
شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 2011ی زایینییه‌وه تا ئێستا ده‌نگی “به‌ڵێ”ی به بڕیاری ده‌ستنیشانکردنی نێرده و ڕاپۆرتنێری تایبه‌ت بۆ ئێران داوه. نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له دوایین کۆبوونه‌وه‌ی شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌وڵیان دا به دانوستانێکی به‌ربڵاو ڕێگری له درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مه‌ئموورییه‌تی ڕاپۆرتنێری تایبه‌ت بۆ ئێران بکه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، و 21 ئه‌ندامی ئه‌و شوڕایه ده‌نگی “به‌ڵێ”یان به‌و بڕیاره دا.
ئاسمه جه‌هانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبه‌تیی شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران مانگی فێورییه به‌هۆی ڕاوه‌ستانی دڵ کۆچی دوایی کرد. پێش ئه‌و ئه‌حمه‌د شه‌هید بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ی له ئه‌ستۆ بوو.
شایانی باسه کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای داوای ڕه‌سمیی ئه‌و دوو ڕاپۆرتنێره به‌ڵام ئیزنی سه‌فه‌ر بۆ ئێرانی به هیچ کام له‌وان نه‌دا. به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی هه‌موو جارێ ڕاپۆرته‌کانی ئه‌و شوڕایه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا به بڕیاری سیاسی و موغریزانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی دژبه‌رانی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.