۷ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەوڵی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە کوردستان

دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی کە لە هەوڵی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزیدا بوون، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگ کراون و ژمارەیەک لەوان دەسبەرن.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری چاونیوز لە سنە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارە و چەند شارێکی دیکەی کوردستان سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی قانوونی لە دەزگای قەزایی دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنییان بانگ کردوە و دەسبەسەریان کردوون.

موحسین ڕەزەوی، سدیق ڕۆستەمی، ئازاد لوتفیپوور، ڕامین ساڵحی، خەلیل منبەری، ئومید شێخی، جەلال خودامرادی، موسلیم سەعیدپوور، سەیران سەعیدپوور، مسلم سعید پور، عیرفان ساعیدپەنا و سالار کازمی ناوی چەند کەس لە چالاکانی مەدەنیی سنە و بۆکانن کە بانگ کراونەتە ناوەندە ئەمنیەتییەکان و بۆ ماوەی چەند سەعات لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

شایانی باسە هەندێک لەو کەسانە دوای لێپرسینەوەی بازجووەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شێوەی کاتی ئازاد بون و ژمارەیەک لەوان وەک عیرفان ساعیدپەنا و سالار کازمی ئێستاش لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا ڕاگیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code