ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دوو کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژران و برینداربوون

کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی مینی کۆماری ئیسلامیی ئیران گیانی لە دەست دا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

دوو ڕۆژ لەوەپێش کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانی کورد پاش ڕاودوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی “قەمتەرە”ی سەر بە شاری پیرانشار دەکەونە سەر مینی چێندراوی ڕێژیم کە لە ئاکامدا ، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی”ئەمیر خان ڕەخیدە” کوڕی مارف خەڵکی گوندی”تەرکشی خواروو” گیانی لە دەست دا و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی مستەفا ئەحمەد پوور تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی ڕەحمان خەڵکی گوندی”شەختان”ی پیرانشار لاقی ڕاستی لە دەست داوە و لاقی چەپی بە سەختی بریندار بووە و ئەگەری بڕینەوەی هەیە و چاوی چەپیشی زیانی بەرکەوتووە هەروەها و “پەیمان زارعیش بریندار دەبێ.

مستەفا ئەحمەدپوور ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد کەوتووە و بە پێی قسەی پزیشکی ئەو نەخۆشخانە باری تەندروستی باش نیە.

هەروەها هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چەند کۆڵبەرێکی کوردی دیکەیان لەو پێوەندییەدا دەسبەسەر کردووە.

قەیرانی ئابووری لە ئێران و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتتر لە  ناوچە سنوورییەکان، هاووڵاتییانی کوردی ناچار کردووە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان ڕوو لە کۆڵبەری بکەن و سەرەڕای تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بە هۆی سەرما و تەقینەوەی مین، دەکوژرێن و بریندار دەبن.

پێویست بە ئاماژەیە، بەپێی سەرچاوە ئامارییەکان، ٦ میلیۆن هێکتار لە خاکی ئێران بە مین چێندراوە کە بە واتایەکی دیکە زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە سەرتاسەری خاکی ئێران و هەروەها لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ بە هۆی ئەمنییەتی بوون و سنووری بوون، زۆرترین مینە چێندراوەکانییان لە ناوچانەدان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code