دادگای شۆرشی پاڕێزگای ورمێ سزای 5 ساڵ زیندانیی به سه‌ر خوێندکارێکی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتدا سه‌پاند. قوربانیی ئه‌مجاره‌ی ده‌زگای قه‌زایی له‌ره‌وتی ناره‌زایه‌تیده‌ربڕینه‌کانی مانگی به‌فرانبار له‌ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو و به تومه‌تی هه‌وڵدان دژ به ئه‌منیه‌تی نیشتمانی سزا دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕایه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی شه‌ممه، 6ی ڕێبه‌ندان ئیبراهیم خالیدی، خوێندکاری کوردی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت که به هۆی به‌شداری له ناره‌زایه‌تیده‌ربڕینه‌کانی مانگی به‌فرانباری شاری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر کراوبوو، به بڕیاری لقی 2ی دادگایی ورمێ به سه‌رۆکایه‌تیی قازی شێخلوو؛ سزای 5ساڵ زیندانیی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پا .
ئه‌و حوکمه به شێوه‌ی ڕه‌سمی به پارێزه‌ری ئه‌و زیندانییه ڕاگه‌یاندرا. هه‌روه‌ها په‌روه‌نده‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و خوێندکاره زیندانییه که به تۆمه‌تی بێڕێزی به پێغه‌مبه‌ر له دژی سازکراوه، بۆ دادگایی که‌یفه‌ریی ورمێ نێردرا که له ئه‌گه‌ری سبووتبوونی ئه‌و تۆمه‌ته سزای قورسی بۆ ناوبراو به دواوه ده‌بێ.
ئیبراهیم خالیدی خوێندکاری زانکۆی ورمێ ڕۆژێ 23ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ڕه‌وتی ناره‌زایه‌تیده‌ربڕینه‌کانی سه‌راسه‌ری له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ گڕتنگهی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزرا. ناوبراو دوای دوو حه‌وتوو لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه و، ئێستا له به‌ندی 13ی لاوان به‌ند کراوه و له هه‌ر چه‌شنه ئیمکانات و خزمه‌تگوزارییه‌ک که هه‌ر زیندانییه‌ک ده‌بێ هه‌یبێ بێبه‌ش کراوه.
شایانی باسه حه‌وتووی ڕابردووش 5 به‌ندکراوی دیکه‌ی کورد هه‌ر له ورمێ که ئه‌وانیش به تاوانی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین ده‌سبه‌سه‌ر کرابوون، به بڕیاری لقی 3ی دادگای شۆرشی ورمێ به تومه‌تی هه‌وڵدان دژ به ئه‌منیه‌تی میللی و نیزام سزای 6 مانگ تا 5 ساڵ زیندانیی ته‌عزیرییان به‌سه‌ردا سه‌پا.