ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەری مەریوان و بانە

بە هۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان کوژرا و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا دوو کۆڵبەرێکی ناوچەی بانەش بە توندی بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ی ڕەشەممە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە دۆڵەبیی مەریوان تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردوە. لەو دەستڕێژەی هێزەکانی رێژیمدا کۆڵبەرێک بە ناوی برایم ڕاستی، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی سەردووش کوژراوە.

هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی سنووریی نەنووریش پۆلێک کۆڵبەر کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و دوو لەوان بە ناوەکانی فەرەیدوون و کاوە بە توندی بریندار بوون.

هێزە چەکدارەکانی رێژیم دوای ئەو جینایەتەیان ئیزنیان نەداوە کۆڵبەرەکانی دیکە بریندارەکان بۆ شاری بێننەوە و بە ناچار ئەوانیان گەیاندۆتە نەخۆشخانەی پێنجوێن لە باشووری کوردستان و لەوێ ڕا بەهۆی سەختیی برینەکانیان بەڕێی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراون.

لە سەرەتای زستانی ئەمساڵەوە تا ئێستا 31 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بەوەش ژمارەی ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم کوژراون، گەیشتە 169 کەس.

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code