۴ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

زیندانییەکی سیاسیی کورد لە ئیلام لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام زیندانییەکی سیاسیی دیکەی کوردیان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشت. قوربانیی نوێی دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی “تالب بەساتی وەند”، خوێندکاری پزیشکی زانکۆی ئیلامە کە نیزیک بە ۱۰ ڕۆژ لەوە پێش دەسبەسەر کرابوو.

تالب به‌ساتی‌وه‌ند”، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ‌۲۹ی ڕێبه‌ندان له‌لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منییه‌ته‌کانی ئه‌و شاره‌وه‌ له‌ ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرا. هێزە ئەمنیەتییەکان دوای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراویان دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست و دوای ۱۰ ڕۆژ بە بنەماڵەکەیان راگەیاند کە بچن تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرنەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بنەماڵەی تالب هەڕەشەی ئەوەیان لێ کراوە کە نابێ هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان بە میدیایی بکەن.

شایانی باسە تالب پێنجەمین زیندانیی سیاسیی کوردە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا لە زیندان و لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە. پێشتر خالید قەیسەری و غوڵامرەزا محەممەدی لە کرماشان کە لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی ۱۲ی بەفرانباردا دەسبەسەر کرابوون، هەروەها حوسێن قادری، کیانووش زەندی و سارۆ قەهرەمانی لە زیندانی سنە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لێ ئەستێندرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code