ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

چالاكێكی‌ كرێكاری‌ بۆ كێشانی‌ حوكمه‌كه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ زیندان كرا

عوسمان ئیسماعیلی چالاكی‌ كرێكاری‌ كه‌ حوكمی‌ ٢ مانگ زیندانی‌ بۆ بڕابووبه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرا.

عوسمان ئیسماعیلی یه‌كێك له‌ چالاكانی‌ كرێكاریی خه‌ڵكی‌ شاری‌ سه‌قز به‌ هۆی‌ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ ڕۆژی‌ جیهانیی كرێكار حوكمی‌ ٢مانگ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو ڕۆژی‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ بۆ زیندانی‌ گواسترایه‌وه‌.

ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی به‌ڕێوه‌بردنی‌ حوكمه‌كان ٣٠ ڕۆژیان مۆڵه‌ت پێدابوو كه‌ خۆی‌ به‌ زیندانی‌ ناوه‌ندیی شاری‌ سقز بناسێنێ.

ئه‌و كرێكاره‌ كورده‌ ڕۆژی‌ ٨ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ ساڵی‌ ١٣٩٤ له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كان له‌ شاری‌ سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ر كرا.

سه‌ره‌تا ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی یه‌كه‌می‌ دادگای ئینقلاب به‌ تۆمه‌تی‌ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ ڕۆژی‌ جیهانیی كرێكار حوكمی‌ یه‌ك ساڵ زیندانی‌ بۆ بڕایه‌وه‌ كه‌ پاشان له‌ دادگای‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ پارێزگا بۆ٢ مانگ كه‌م كرایه‌وه‌ و ڕۆژی‌ 25ی‌ بانه‌مه‌ڕی‌ ئه‌مساڵ پێی ڕاگه‌یه‌ندرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code