محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌ندکراوی سیاسیی کورد بەندکراو له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ که چه‌ند مانگه به‌ده‌ست نه‌خۆشی کیسه‌ی سه‌فراوه ده‌ناڵینێ، به تێچووی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییەکه‌ی و نه‌شته‌رگەری گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی له شاری ورمێ.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری که کۆنترین زیندانی سیاسیی له ئێرانه، له 24 ساڵە لە زیندان دایە بێ ئەوەی ڕۆژێک مەرەخەسیی درابێتێ.
رۆژی چوارشەممە، 2ی ڕه‌شه‌ممه محەممەد نه‌زه‌ری کوڕی حه‌مدۆڵڵا، به‌ندکراوی سیاسیی کورد له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ که تووشی نه‌خۆشی کیسه‌ی سه‌فرا بووه، بۆ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گۆازراوه. محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری هه‌رچه‌نده نه‌خۆشییەکه‌ی له مانگی ڕابردوودا سه‌ری هه‌ڵدابۆوه و دوکتوری پسپۆڕ ڕایگەیاندبوو کە ده‌بێ به زووترین کات نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بکرێ و به‌پێی داوای له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بنه‌ماڵه‌که‌ی توانیان له دادستان ئیزنی ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە وه‌ربگرن، به‌ڵام بەرپرسانی زیندان گوێیان نەدایەوە و بۆ زیندانیان بردبۆوە.
محه‌مه‌د نه‌زه‌ری یه‌کێک له کۆنترین به‌ندکراوانی سیاسی له زیندانه‌کانی ئێرانه که زیاتر لە 24 ساڵە لە زیندان دایە.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری کوڕی حه‌مدۆڵڵا له دایکبووی1350ی هەتاوییە و ساڵی 1373 له شاری بۆکان به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان دەسبەسەر و سەرەتا له سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاند و دوای 5 ساڵ مانه‌وه له‌زیندان، حوکمه‌که‌ی گۆڕا به زیندانی هه‌تاهه‌تایی.