ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد گیانی لە سەردەشت دەست دا

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد لە کانیزەردی سەردەشت گیانی لە دەست دا.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 30ی ڕێبەندان تەرمی بێ گیانی ئەبووبەکر عیبرانی، کۆڵبەری خەڵکی گۆکتەپەی مەهاباد لە بناری بەرزاییەکانی کانیزەردی سەردەشت دۆزرایەوە.

ئەبووبەکر عیبرانی خاوەن ژن و سێ منداڵ بوو و لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت خەریکی کۆڵبەری بوو.

لە ماوەی دوو مانگی زستانی ئەمساڵدا 28 کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە 7 کەسیان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و ڕەق هەڵاتن لە سەرمان گیانیان لە دەست داوە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code