لە نێو ئەو 66 کهسهی ڕۆژی یهکشهممه بههۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە نزیک ئیسفەهان گیانیان له دهست دا، 11 کەسیان کوردن کە حهوت کهس لهوان خاوەن بڕوانامەی دکتۆران و چەند کەسیشیان منداڵ و هاوسەریان لەگەڵ بووە.
ئهو شهش کهسه که خهڵکی پارێزگای کرماشانن بریتین له د. کتور شاپوور یاریپور، نەشتەرگەری جوانکاری؛ د. موژگان نەزەری، پسپۆڕی منداڵان؛ د. سەید تەها دانشی، پسۆڕی مێشک و دەمار؛ د. عەبدوڕەزا کوردی، دکتورای دەروونناسی لە ئەمریکا؛ فاتمه داڵوەند خوێندکاری زانکۆ؛ عەلیڕەزا کەلهوڕ، خوێندکاری بهشی پزیشکی و عەلیڕەزا جامعی، خوێندکاری پەرەستاری.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەسانە بۆ بەشداری لە سمینارێکی پزیشکی و تەندروستی لە تارانەوە بەرەو شاری یاسووج دهچوون.
کاتژمێر 8ی بەربەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 29ی ڕێبهندان فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری تاران بۆ یاسووج لە باشووری پاریزگای ئیسفەهان و لە نزیک شاری سەمیرۆم بە 66 سەرنشینەوە بەر بووەوە و سەرجەم سهرنشینەکان گیانیان لەدەست دا.