۵ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

عاسمە جەهانگیر بەهۆی ڕاوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد

عاسیمە جەهانگیر، ڕێپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کۆچی دوایی کرد.
عاسمە جەهانگیر ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، بە هۆی “ڕاوەسانی دڵ” لە تەمەن ٦٦ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری لاهووری پاکستان گیانی لە دەست دا.
ناوبراو دوای ئەحمەد شەهید، لەلایەن شورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکوو ڕێپۆڕتنێری تایبەت بە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران هەڵبژێردرابوو
عاسیمە جەهانگیر لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ هەتا ٢٠١٠ وەکوو ڕێپۆڕتنێری ئازادییە مەزهەبی و عەقیدەتییەکان چالاکی بووە و چەند جار سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕەخنەی توندی لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گرتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code