ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

هاووڵاتییەکی کورد بۆ گرتووخانەی سنە گوازرایەوە

هێزە ئیتڵاعاتییەکانی شاری سنە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی سنەیان گواستەوە.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندان، هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی “مەهیار ئەحمەدی” تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعات دەستبەسەر کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە دوای چەند کاتژمێر زیندانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە لە زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەدایە.
هێزەکانی ئیتڵاعات بەبێ هەبوونی بەڵگەی یاسایی ڕۆیشتوونەتە ماڵی ناوبراو ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گیرانی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code