ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

گیراوێکی سیاسیی کورد ١٥مانگ زیندانی بە سەردا سەپا

دادگای ئینقلابی سەقز حوکمی ١٥مانگ زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی کورد بڕییەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “میلاد دلارا” خەڵکی سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
ناوبراو تۆمەتی “بەشداری کردن لە پشتیوانیی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان و تێکدانی نەزمی گشتی” خراوەتە پاڵی.
ئەم هاووڵاتییە سەقزییە، لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا، لە کاتی بەشداری کردن لە گردبوونەوەکانی پشتیوانیی لە سەربەخۆیی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوو.
لە لایەکی دیکه‌وه‌ دوو چالاکی کوردی خەڵکی سەقز، بە ناوەکانی “منارە ئەڵڵاوەیسی” و “زەمانە زیویی” خەزەڵوەری ئەمساڵ بە تۆمەتی “بەشداری کردن لە گردبوونەوەکانی پشتگیری لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان و تێکدانی نەزمی گشتی” لە لایەن دادگای ئینقلابی سەقز بە لێدانی قامچی و سزای نەختی مەحکووم کراون، بەڵام ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی سنە پەسەند نەکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code