ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

پێنج کەسی دی لە ڕوانسەر، سنە، شنۆ، سەردەشت و کرماشان دەسبەسەر کران

شەپۆلی گرتنی چالاکانی کورد لە کوردستان بەهۆی ناوەندە ئەمنیەتییەکان درێژەی هەیە و پێنج کەسی دی لە ڕوانسەر، سنە، شنۆ، سەردەشت و کرماشان دەسبەسەر کران.
ڕۆژی شه‌ممه‌ 14ی ڕێبه‌ندان دوو کەس لە سەردەشت و سنە بە ناوه‌کانی ڕه‌شید ئازەری و ئازاد ڕۆستمی ‌ به‌ تومه‌تی هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییەکانی دژبەری به‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە ده‌سبه‌سه‌ر کران.
ئازاد رۆستەمی خەڵکی گوندی”تەوریوەر” سەر بە شاری سنەیە و ڕەشید ئازەریش خەڵکی گوندی “بێورانی خواروو” لە شاری سەردەشتە و خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە.
ڕۆژی پێنچ‌شه‌ممه‌ 12ی ڕیبه‌ندانیش دوو کەسی خەڵکی روانسەر بە ناوەکانی مێهدی فه‌ره‌جی و ئه‌یوب عه‌زیزی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی ناروون گوازرانه‌وه.‌ ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران گیراون و تا ئێستا له‌ چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان هیچ نەزانراوە.
چەند ڕۆژ لەوە پێش لە شاری شنۆش ئیدارەی ئیتلاعات هەڵی کوتاوەتە سەر ماڵی کەسێک بە ناوی سیراجەدین تەهارەت و دەسبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی “سەعید ئیقباڵی” بە فڕۆکە لە شاری کرماشانەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان، لە شاری کرماشان بە تۆمەتی”پڕوپاگەندە بە دژی نیزام”، دەسبەسەر کرا؛ پێشتریش، ئەو چالاکە کوردە چەند جارێک لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code