ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

شەش که‌س له‌ سنه‌‌ سزای ٣٠ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپا

دادگای شۆڕشی شاری سنە ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری بە سەر شەش که‌سی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌دا سەپاند.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ نێوخۆی وڵات شەش که‌سی خەڵکی گوندی مێراوای سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە به ناوه‌کانی وەکیل رۆستەمی کوڕی محەممەد میرزا، فەروان ڕۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، سیروان ڕۆستەمی کوڕی عەلی محەممەد، بێهروز عەزیزی کوڕی محەممەد، ڕەسووڵ عەزیری کوڕی ئەڵڵامحەممەد و عەلی کووهی کوڕی محەممەدعەزیز هه‌ر کام سزای 5 ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.
دادگای شۆڕشی شاری سنە ئەو شەش که‌سه‌ی بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزیسیونی کۆماری ئیسلامی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان” دادگایی و سزای 30 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
شایانی باسه‌ ئەو شەشە که‌سه‌ له‌ کۆتاییەکانی هاوینی ئەمساڵ لە لایەن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمته‌ بە شیوەی کاتی ئازاد کرابوون و ئێستا لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیانن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code