به دوای که‌مکردنه‌وه‌ی سزای زیندانیی سامانی نه‌سیم بۆ 5 ساڵ له‌سه‌ر بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌یی ورمێ و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و حوکمه به‌شێوه‌ی ره‌سمی به ناوبراو و هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌که‌ی، به‌ڵام ئازادیی ئه‌و له زیندان که پێشتر له ته‌مه‌نی میرمنداڵیدا مه‌حکووم به ئیعدام کرابوو هه‌روا له گومان و ناڕوونیدا ماوه‌ته‌وه.
پارێزه‌ری ئه‌و زیندانییه سیاسیه پێشتر له وتووێژێکدا له گه‌ڵ تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو که ڕۆژی پێنجشه‌ممه 5ی ڕێبه‌ندان حوکمی ئیعدامی ناوبراو به شێوه‌ی قه‌تعی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و سزاکه‌ی بۆ 5 ساڵ زیندانی که‌م ده‌بێته‌وه و، به‌پێی ئه‌وه که سامان زیاتر له 6 ساڵ و نێوی زیندانی کێشاوه، ڕۆژی شه‌ممه 7ی ڕیبه‌ندان ده‌بوا له زیندان ئازاد بوایه.
به دوای ئازادنه‌کردنی ئه‌و زیندانیه سیاسیه له ڕۆژه‌کانی ڕابڕدوودا، پارێزه‌ره‌که‌ی هۆی ئازاد نه‌کرانی نابراوی گه‌ڕانده‌وه بۆ دره‌نگ ناردنی نامه‌ی ئازادکرانی ئه‌و زیندانیه سیاسییه له لایه‌ن دادگاوه و گوتی لانیکه‌م ڕه‌وتی گه‌یشتنی ئه‌و نامه‌یه 20ڕۆژ ده‌خایه‌نێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له چه‌ند ڕۆژی ڕابڕدوودا سامان نسیم چه‌ند جار سه‌ردانی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌حکامی زیندانی ورمێی کردووه و داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌که‌ی و بڕیاره نوێیه‌که‌ی کردوه، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌حکام هه‌ر جارێک به بیانوویه‌ک له ئازادکردنی ناوبراو خۆیان بواردوه.
کۆبوونه‌وه‌ی دادگاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییه سیاسییه ڕۆژی دووشه‌ممه، 2ی ڕێبه‌ندان له لقی 12ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ به‌به‌شداریی پارێزه‌ری تهسخیریی ناوبراو بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات به‌رێوه‌چوو و ڕۆژی پێنجشه‌ممه 5ی ڕێبه‌ندان به‌شێوه‌ی ره‌سمی حوکمی 5 ساڵ زیندان به ناوبراو ڕاگه‌یاندرا.
سامان نسیم له‌دایکبووی خه‌رمانان ساڵی 72 له شاری مه‌ریوانه و پووشپه‌ری ساڵی 90 کاتێک که ته‌مه‌نی خوار 18ساڵ بوو له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سپای پاسداران له سنووری سه‌رده‌شت ده‌سبه‌سه‌ر کرا. ناوبراو به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌تا سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،