ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

پێنج‌هه‌زارکه‌س له‌خۆپێشاندانه‌کانی مانگی به‌فرانباردا ده‌سبه‌سه‌ر کراون

عه‌لی‌ڕه‌زا ڕه‌حیمی نوێنه‌ری مه‌جلیسی ئێران که‌ سه‌ردانی زیندانی ئیوینی کردوه،‌ ده‌ڵی به‌پێی ئاماری سازمانی زیندانه‌کانی ئێران، 4972 که‌س له‌ خۆپیشاندانه‌کانی مانگی به‌فرانباردا ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ڕه‌حیمی له‌ زمان به‌پرسی سازمانی زیندانه‌کانی ئێرانه‌وه‌ نووسیوێتی که‌ له‌ ئێستا 438 که‌س له‌و گیراوانه‌ له‌ زیندانه‌کانی ژێر چاوه‌دێریی ئه‌واندا به‌ند کراون و ده‌بێ ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کانی دیکه‌ له‌ گرتنگه‌کانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کاندا ده‌سبه‌سه‌ر بن.
ناوبراو نه‌یشارده‌وه‌ که‌ لانیکه‌م دووکه‌س له‌ ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌کان به‌ ناوه‌کانی سینا قه‌نبری و وحید حه‌یده‌ری به‌ شێوه‌ی گوماناوی له‌ زینداندا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، و هه‌روه‌ها به‌‌پێی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار 21 که‌سیش له‌ خۆپیسانده‌ران کوژراون .
دوای ده‌سبه‌سه‌ر کردنی به‌ربڵاوی خۆپیشانده‌ران نیگه‌رانییه‌کان له‌ هه‌ڵسوکه‌وتی ناله‌بار له‌ گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌رکراوان په‌ره‌یان سه‌ند و هه‌ر به‌و پێیه‌ به‌شێک له‌ نوێنه‌رانی مه‌جلیس داوای سه‌ردانی زیندانه‌کانیان کرد. ئه‌وه‌ بوو له‌ ئاکامدا ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ نوێنه‌رانی مه‌جلسی ئێران سه‌ردانی زیندانی ئیوینیان له‌ تارانکرد.
عه‌لی‌ڕه‌زا ڕه‌حیمی ده‌ڵێ نوێنه‌رانی مه‌جلیس به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و مه‌ئمووره‌کانی زیندان توانیان چاویان به‌ زیندانییه‌کان بکه‌وێ و به‌ ته‌نیا ڕێگه‌یان نه‌داون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code