دوو به‌ندکراوی سیاسیی کورد له زیندانی ناوه‌ندیی سنه بۆ زیندانی تاکه‌که‌سی ڕاگوێزران.
ڕامین و ئه‌فشین حۆسێن‌پناهی، دوو زیندانی سیاسیی کورد که له زیندانی سنه ده‌سبه‌سه‌رن و 5 ڕۆژه مانیان له خواردن گرتووه، بۆ ژووری تاکه که‌سی گواسترانه‌وه. ئه‌و دوو زیندانییه کورده ڕایانگه‌یاندووه که له هیچ بارودۆخێکدا کوتایی به مانگرتنه‌که‌یان ناهێنن.
ڕۆژی شه‌ممه 7ی ڕێبه‌ندان ڕامین حۆسین‌پناهی، زیندانی سیاسیی کوردی مه‌حکووم به ئیعدام و هه‌روه‌ها براکه‌ی ئه‌فشین حۆسین‌پناهی له زیندانی ناوه‌ندیی سنه مانیان له خواردن گرت. ئه‌و دوو چالاکه سیاسی و مه‌ده‌نییه بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی حوکمی ئیعدامی ڕامین، ڕۆژی شه‌ممه 7ی ڕێبه‌ندان مانیان له خواردن گرت و به شێوه‌ی ره‌سمی مانگرتنی خۆیان له خواردن به به‌رپرسانی زیندان ڕاگه‌یاند.
دادگای شۆرشی سنه حوکمی ئیعدامی به سه‌ر ڕامین حۆسین‌پناهی به‌ندکراوی سیاسی کورددا سه‌پاندوه و ئه‌و حۆکمه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5ی ڕێبه‌ندان به ناوبراو ڕاگه‌یاندرا.
ڕامین حۆسین‌پناهی به پڕوپاگه‌نده دژ به ئه‌منیه‌تی میللی و ئه‌ندامه‌تیی کۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها شه‌ڕی چه‌کداری له دژی کۆماری ئیسلامی تاوانبار کراوه، به‌ڵام ناوبراو هه‌موو ئه تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌د کردۆته‌وه و به پیلانگێری له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ناو بردوون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه 3ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌مساڵ، ئه‌فشین حۆسین‌پناهی له لقی یه‌کی دادگای شۆرشی سنه له لایه‌ن قازی سه‌عیدی به تومه‌تی به‌شداری له ڕێوره‌سمی نه‌وروز و هاوکاری له گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران به 6ساڵ و 6مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حکوم کراوه.